فلاش میمۆرییه ك ده نگی خاوه نه كه ی ده ناسێت

فلاش میمۆرییه ك ده نگی خاوه نه كه ی ده ناسێت
لەوكاتەوە كە زانیارییەكانمان بەرەو دیجیتالی دەڕۆن هەرچەندە هەڵگرتن و ئەرشیفكردنیان گەلێك ئاسانە و تەنیا بەدوگمەیەك زانیارییەكانت لەپارچەیەكی زۆر بچووكدا خەزن دەبن، بەڵام هەر لەوكاتەشدا دزین و ونبوونیشیان زۆر ئاسانە. فلاش میمۆری بۆ هەڵگرتن و ڕاگواستنی داتاكان لەڕیزی پێشەوەی ئامرازەكانی هەڵگری داتا دێت، بۆیە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنی فلاش میمۆری هەوڵدەدەن، فلاش میمۆری بەجۆرێك بەرهەم بێنن كە لەكاتی ونبوون یان دزرانیشیان زانیارییەكانی ناوەوەی نەدزرێن یان لەناو نەچن.. بۆ نموونە ئەم فلاش میمۆرییەی كە وێنەكەی لێرەدا دەبینن كە لەلایەن كۆمپانیای voicelok بەرهەم هاتووە تەنیا بەدەنگی خاوەنەكەی نەبێت ئیزنی هەڵگرتنی داتا و سەیركردنی داتاكانی ناوەوەی نادات، واتە هەتا دەنگی خاوەنەكەی نەبیستێ هەر قفڵ دەبێت. فلاش میمۆرییەكە 8 گیگابایتە. تەكنۆلۆژیای ناسینی شەپۆلەكانی دەنگی بەكارهێنەرەكەی هەیە. تەنیا تۆنی دەنگی بەكارهێنەرەكەی وەك ڕەمزی كردنەوەی قبوڵ دەكات. فلاش میمۆرییەكەی لەگەڵ هەموو سیستەمەكانی كۆمپیوتەر دەگونجێت. پسپۆرانی بواری ئایتی لەو بڕوایەدان كە دیاریكردنی دەنگ وەك پاسوۆرد بۆ ئامێرەكان سەركەوتووترین شێوازی دانانی كۆدە.
Top