له جیهانی دیجیتالیدا جگە لەخێرایی و بەهێزی توانای زۆر، تەنكیش تایبەتمەندییەكی باشی ئامێرەكانە، هەتا ئامێرێك تەنكتر بێت بەمانای باشتری ئامێرەكە دێت. كۆمپانیای HP لەم دواییەدا تەبلێتێكی بەرهەمهێناوە كە ویندۆز8 دەخوێنێتەوە، زیاتر لەگەڵ كاری بازرگانی و ئیداری دەگونجێت. تەبلێتەكە بەجۆری slate8 ناسراوە. تەبلێتكە زۆر تەنكە، شاشەی تەبلێتەكە 10.1 ئینجە و لەگەڵ ویندۆزی 8ی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت دەگونجێت. باترییەكەی هەتا 10 كاتژمێر دانابەزێت. كێشەكەی تەنیا 680 گرامە. بارستاییەكەی تەنیا 9.2 ملمە. پێنووسی تایبەتی ئەستیلۆسی لەگەڵدایە.