له كاتی مه له كردنیش گوێ له موسیقا بگره

له كاتی مه له كردنیش گوێ له موسیقا بگره
هێدی هێدی وەرزی گەرما نزیك دەبێتەوە، لەم وەرزەدا مەلەكردن لەڕووبار و مەلەوانگەكاندا بەرەو زیادبوون دەچێت، ئەوانەی ئۆگری مۆسیقا و گۆرانین ڕەنگە حەز بكەن لەكاتی مەلەكردن و لەقووڵایی ئاویشدا گوێ لەمۆسیقا بگرن، هەرچەندە نازانم مۆسیقا لەژێرئاودا چ كاریگەرییەكی لەسەر مرۆڤ دەبێت و چ چێژێك دەبەخشێت!
لەم ماوەیەدا بچووكترین ئامێری بڵاوكردنەوەی مۆسیقی كە لەقوڵایی ئاویشدا كار دەكات و تەڕ نابێت بۆ ئۆگرانی مەلەوانانی مۆسیقادۆست بەرهەم هاتووە. ئامێری بڵاوكردنەوەی مۆسیقی كە بەجۆری UWater G4 ناسراوە، هاردێكی 4 گیگابایتی هەیە، ڕەنگە ئەوەندەش بەس بێت كە لەكاتی مەلەكردندا گوێ لەمۆسیقا بگری، ئەگینا لەبەر گوێگرتن لەپارچە مۆسیقییەك ئاگات لەخۆت نەمێنێ و ئیدی قەت سەرئاو نەكەویەوە!
لەكاتی مەلەكردندا دەتوانی ئامێرەكە وەك بازوبەندێك لەمەچەك خەی و هیدفۆنەكانیشی لەگوێ بكەی، ئامێرەكە دەتوانێت زیاتر لەهەزار گۆرانی لەخۆیدا خەزن بكات، یان دە كتێبی دەنگی، لەهەركاتێك شەحنكردنەوەدا 6 هەتا 8 كاتژمێر بەشێوەیەكی بەردەوام كار دەكات، ئامێرەكە هەتا قوڵایی سێ مەتر كار دەكات.
Top