كامێرایه ك تایبه ت به وێنه گرتنی هه ساره و ئه ستێره كان

كامێرایه ك تایبه ت به وێنه گرتنی هه ساره و ئه ستێره كان
گه‌ر تۆ یه‌كێك بی له‌ لایه‌نگرانی زانستی ئه‌ستێره‌ناسی، یه‌كێك له‌ هۆگرییه‌كانت سه‌یركردنی ئاسمان و ئه‌ستێره‌كان وێنه‌گرتنیانه‌. به‌ڵام وێنه‌گرتنی هه‌ساره‌ و مانگ و ئه‌ستێره‌ به‌ كامێرایی ئاسایی ناكرێت و وێنه‌كان بۆ سوود وه‌رگرتن نابن.
كۆمپانیای كانون كه‌ بێگومان ده‌زانن یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا سه‌ركه‌وتووه‌كانی بواری به‌رهه‌مهێنانی كامێرا، له‌م دواییه‌دا كامێرای جۆری EOS 60Da بۆ ئه‌ستێره‌ناسان و زانستخوازانی بواری ئه‌ستێره‌ناسی به‌رهه‌مهێناوه‌. ئه‌وانه‌ی حه‌ز ده‌كه‌ن له‌بری وێنه‌ی گوڵ و گیا و وێنه‌ی هه‌ساره‌و ستێره‌كان بگرن كامێرای Da60 كامێرایه‌كی گونجاوی ئه‌و بواره‌یه‌.
كامێراكه‌ 18 میگاپیكسله‌، له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆن په‌یوه‌ند ده‌درێت. هه‌روه‌ها ریمۆت كۆنترۆڵێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵدایه‌.
Top