كۆمپانیای سۆنی له‌م ماوه‌یه‌دا نوێترین كامێرای فیلم هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی خۆی به‌ناوی NEX-FS700 كه توانای تۆماركردنی 960 فرێم له چركه‌یه‌كیدا هه‌یه هێنایه به‌رهه‌م. كامێرای ناوبراو چه‌ندین توانای دیكه‌ی له‌خۆگرتووه وه‌ك ده‌رخستنی به‌شێوه‌ی HD و بوونی فیلته‌ری ND. به‌هۆی كامێرای ناوبراو ده‌توانی جوڵه‌ی له‌سه‌رخۆ واته (Slow motion)ی زۆر سه‌رنج راكێش ئاماده بكه‌ی كه ئه‌و توانایه ته‌نیا له كامێرای فیلمهه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به نرخ دایه. كامێراكه هه‌سته‌وه‌رێكی له‌گه‌ڵدایه كه زیاتر له شه‌ش ملیۆن پیكسله.