پرێنت Print به مانای كرداری خستنه سه‌ر كاغه‌زی ناوه‌ڕۆكی سه‌رشاشه‌ی كۆمپیوته‌ر بۆ سه‌ر كاغه‌ز دێت. Printer به‌و ئامێره ده‌گوترێت كه ئه‌و كرداره ئه‌نجام ده‌دات. له كرداری پرێنت كردن‌دا تێچووه‌كه هه‌ر كاغه‌زه‌كه ناگرێته‌وه، بگره حیبری پرێنته‌ره‌كه زۆر گرانبایی تره، پرۆگرامێكی تایبه‌ت به پرێنت كردن به‌ناوی priprinter pro ئه‌و پرۆگرامه‌یه كه ئه‌ركی پرێنتكردنه‌كه به باشی به‌ڕێوه ده‌بات، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر حه‌زده‌كه‌ی دوكیۆمێنته‌كه‌ت به‌ر له پرێنت كردن ببینی، هه‌ندێك له هه‌ڵه‌كانی باش بكه‌ی، به‌و پرۆگرامه دوكیۆمێنته‌كه‌ت به شێوه‌ی سێ ره‌هه‌ندی ده‌بینی. پرۆگرامه‌كه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی پرێنته‌ره‌كان ده‌گونجێت. دوای دابه‌زاندنی پرۆگرامه‌كه درایڤێكی مه‌جازی له ویندۆزه‌كه‌ت دروست ده‌بێت و ده‌چیته ریزی پرێنته‌ره‌كان، ئێوه به‌هۆی ئه‌و پرۆگرامه‌وه ده‌توانن ده‌ستكاری كردنی ده‌قه‌كان و گۆڕینی فۆنته‌كان، گه‌وره‌كردن، لابردنی شوێنی به‌تاڵ بكه‌ی، هه‌روه‌ها دیاریكردنی سایزی په‌راوێزی ده‌قه‌كان، دانانی شێوه‌ی ئه‌ندازه‌یی ئه‌نجام بده‌ی.