چ هۆكارێك ده بێته هۆی زوو تێكچوونی لاپتۆپه كه ت
هۆكارێكی گرنگ كه لاپ‌تۆپ زوو تێكده‌چێت ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌وام له‌به‌رده‌ستدایه و ئه‌وه‌یش ده‌بێته هۆی زوو پیسبوونی لاپ‌تۆپ، پیسبوونیش بێگومان هۆكارێكه بۆ تێكچوون بۆیه هه‌میشه هه‌وڵ بده لاپتۆپه‌كه‌ت به خاوێنی رابگری، نه‌ك بیكه‌ی به ژێرجگه‌ره‌یه‌ك و سه‌تڵی زه‌بڵ.
هۆكارێكی دیكه زۆر به‌كارهێنانی ئه‌و ته‌چ په‌یده‌یه كه له‌بری ماوس سوودی لێوه‌رده‌گیرێت، (ته‌چ په‌ید) راسته شوێنگره‌وه‌ی ماوسه، به‌ڵام به‌و مانایه‌ش نییه كه ماوست بۆ هه‌میشه وه‌لانابێ، نا ده‌بێ ماوست هه‌میشه له‌گه‌ڵدابێ و ئه‌گه‌ر نه‌گونجا (ته‌چ په‌ید) به‌كار بێنی.
هۆكارێكی دیكه‌ی تێكچوونی لاپ‌تۆپ هه‌ڵكردنییه‌تی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵیده‌كه‌ن و ده‌شزانن كاره‌با ناڕوات پێویسته باتری لاپتۆپه‌كه ده‌ربهێنرێت.
DVDی رایته‌ری لاپ‌تۆپ وه‌ك DVDی رایته‌ری كۆمپیوته‌ر زۆر به‌هێز نییه، بۆیه هه‌تا ده‌كرێ بۆ كاری كۆپی كردن سوودی لێوه‌رمه‌گرن. له‌به‌ری ئه‌وه DVDی رایته‌رێكی ده‌ره‌كیتان هه‌بێ كه گه‌ر تێكیشبچێت گرفت بۆ لاپتۆپه‌كه‌ت دروست نابێت. هه‌روه‌ها نابێ هیچ كاتێك له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی لاپتۆپدا DVDی تێدا به‌جێ بمێنێ.
