وشەی پورتەیبل بەو مانایە دێت كە هەڵگرتن و ڕاگواستنی ئامێر یان پرۆگرامەكە ئاسان و بچووك بێت، هارددیسكی دەرەكی (خاریجی) داهێنانێكی نوێ بوو بۆ هەڵگرتن و خەزنكردن و ڕاگواستنی داتاكان، ئەم داهێنانە گۆڕانكارییەكی نوێی لەسیستەمی ڕاگواستن و هەڵگرتنی داتاكاندا پێكهێنا. هەرچەندە هاردیسكی دەرەكی پورتەیبل چەند ساڵێكە بوونی هەیە، بەڵام ئەو هارد دیسكەی كە ئێستا باسی دەكەین و بەرهەمی كۆمپانیای Western digitalـە، داهێنانێكی نوێیە، چونكە هارددیسكەكە تەینا 2.5 ئینجە و لەگیرفاندا جێگای دەبێتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا توانای خەزنكردنی 2 ترابایتی هەیە. ئەم هارددیسكە شوێنی USB3 هەیە و زانیارییەكان بەخێرایی 5 گیگابایت لەچركەدا دەگوازێتەوە، جگەلەوەش هارددیسكەكە چەندین پرۆگرامی لەگەڵە بۆ پاراستنی ئەمنییەتی زانیارییەكان لەرێگای دانانی كۆدەوە.