به پرۆگرامێك مۆبایله كه ت به خۆر شه حن بكه وه!

به پرۆگرامێك مۆبایله كه ت به خۆر شه حن بكه وه!
لەم دواییەدا پرۆگرامێك بەناوی Solar charger بەرهەمهاتووە كە دەچێتە سەر هەموو مۆبایلێك، ئەو پرۆگرامە بەخۆڕایی دەكرێت لەئینتەرنێت دایبەزێنی. بەهۆی پرۆگرامەكەوە دەتوانی شاشەی مۆبایلەكەت بكەی بەشەحنكەرەوەیەكی هەتاوی، واتە مۆبایلەكەت لەڕێگای تیشكی خۆرەوە بەهۆی شاشەكەیەوە شەحن ببێتەوە. بۆ هەمیشە لەكۆڵ گرفتی دابەزینی شەحن ببنەوە.
ئێوە دەست ڕاگرن نەكەن، بەدوای دابەزاندنی پرۆگرامەكە بكەون، چونكە نزیكەی نیوملیۆن كەس بەبێ ئەوەی كە ڕوونكردنەوەی زیاتر لەبارەی پرۆگرامەكە بخوێننەوە، پرۆگرامەكەیان دابەزاندۆتە سەر مۆبایلەكەیان، هەرچەندە خۆتان بڕیار بدەن لەدابەزاندنی پرۆگرامەكە، من تەنیا یەك شت دەڵێم.. ئەم بابەتە لەسەرەتاكانی مانگی نیساندا بڵاودەبێتەوە!
Top