پانتۆڵیش بوو به خاوه نی كیبۆرد

پانتۆڵیش بوو به خاوه نی كیبۆرد
ئەوەی لەو وێنەیەدا دیارە ڕەنگە تا ڕاددەیەك زیاتر وەك گاڵتە بچێت، بەڵام ئەمە واقیعێكە و بوونی هەیە، كیبۆردی پانتۆڵی!! تەكنۆلۆژیای نوێ بەرەبەرە لە جلوبەرگیشدا شوێنی خۆی دەكاتەوە، وەك پێڵاوی GPS كە هەم شوێنی ڕۆیشتنەكەت دەستنیشان دەكات و هەم هەنگاوەكانت دەژمێرێت، هەروەها تیشێرتی میدیا پلەیەر كە لەكاتی ڕۆیشتندا مۆسیقا بڵاودەكاتەوە، لەگەڵ ئەم پانتۆڵەی كە ئەركی كیبۆرد ئەنجام دەدات. كیبۆردی سەر پانتۆڵەكە لەڕێگای بلوتوسەوە بەئامێرەكانەوە پێوەند دەدرێت. جگە لەكیبۆرد دوو بڵندگۆی بچووكیش لەسەر پانتۆڵەكە هەیە. چونكە كیبۆرد بەبێ ماوس نابێت، بۆیە دیزاینەری ئەم پانتۆڵە شوێنی ماوسەكەشی لەیەكێك لەگیرفانەكاندا كردۆتەوە.
Top