له‌م رۆژانه‌دا كاتێك كه سویچی سه‌یاره‌كه‌م بزر بوو، زۆر به‌دوادا ده‌گه‌ڕام و له‌به‌رخۆمه‌وه خۆزگه‌م ده‌خواست خۆزگه گشت كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی رۆژانه تهكنهلۆژییهكیان ده‌بوو كه به داگرتنی دوگمه‌یه‌ك زانیبامان ئه‌وه‌ی لێمان بزر بووه له كوێیه و بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوادا نه‌گه‌ڕێین. كۆمپانیایه‌ك ئه‌و ئاواته‌ی ئێمه‌مانانی هێناوه‌ته‌وه دی و ئامێرێكی به‌رهه‌م هێناوه كه به به سوود وه‌رگرتن له مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان و ته‌كنه‌لۆژیای FRID به ئاسانی ده‌توانی، سویچ و كلیله‌كان، ریمۆت كۆنترۆڵه‌كان، شه‌حنكه‌ره‌وه‌ی مۆبایل یان هه‌ر ئامڕازێكی بچووكی دیكه كه بزر ده‌بن بدۆزیه‌وه. له‌گه‌ڵ ئامێره‌كه‌دا چه‌ندین له‌زگه‌ی ئه‌لكترۆنی هه‌یه كه ده‌كرێ له كه‌لوپه‌له‌كانی بده‌ی به داگرتنی دوگمه‌ی سه‌ر مۆبایله‌كه شوێنی كه‌لوپه‌له‌كه نیشان ده‌دات. له‌زگه ئه‌لكترۆنییه‌كان به شوردنیش تێك ناچن. سیسته‌مه‌كه بریتییه له سكاینه‌رێكی تایبه‌ت، پرۆگرامێك و چه‌ندین له‌زگه‌ی ئه‌لكترۆنی.