ئایپاد ڤێرژنی نوێی هاته به رهه م
تایبەتمەندییەكانی ئایپادی نوێ هەروەك لەسایتی كۆمپانیای ئەپڵدا بڵاوكراوەتەوە، زۆر جێگای سەرنجن. كارتی گرافیكی 4 پرۆسیسەری لەسەر شاشەیەكی زۆر ئاست بەرز جیاوازییەكی زۆر دەخاتە نێوان ئەو ئایپادە و ئایپادی2. چەند تایبەتمەندییەكی بەرجەستەی ئایپادی نوێ ئەمانەن:
شاشەی جۆری Retina: ئەم شاشەیە بێگومان بەرجەستەترین تایبەتمەندی ئایپادی نوێیە وەك ئەوەی كە تەلەڤزیۆنێكی فول HD لەگەڵ خۆت هەڵبگری.
پشتیوانی لەسیستەمی GLTE 4: ئایپادە نوێیەكە دەتوانێت بەهۆی تۆڕی زۆر خێرای G LTE4 تۆڕی ئینتەرنێتی خێرای دەبێت، هەرچەندە ئەو تایبەتمەندییە لەوڵاتی ئێمەدا سوودێكی ئەوتۆی نابێت، چونكە هێڵی ئینتەرنێت زۆر لەخوارێیە، بەڵام بۆ وڵاتانی پێشكەوتوو ڕۆڵێكی گرنگ دەبینێت.
كامێرای 5 میگاپیكسڵی بەتوانای تۆماركردن بەكوالیتی فول ئێچ دی: ئەو تایبەتمەندییە نوێیە لەئایپادەكانی پێشوودا نەبوو، بەڵام لەئایپادی نوێدا وادەكات وێنە و فیلمەكان بەكوالیتییەكی زۆر ئاست بەرز ببینرێن.
