بڵندگۆیه كی بچووك و پورتێبڵی مۆبایل

بڵندگۆیه كی بچووك و پورتێبڵی مۆبایل
X-mini سپیكەر واتە بڵندگۆیەكی بچووك و پورتێبڵی تایبەت بەمۆبایلە، كە بۆ زۆربەی مۆبایلەكان دەگونجێت، نە تەنیا مۆبایل بگرە بۆ تەبلێت و لاپتۆپ و میدیاپلەیەرەكانیش دەبێت. سپیكەرەكە بەئاسانی لەگیرفاندا جێگای دەبێتەوە.
سپیكەری ناوبراو بەهەر شەحنكردنەوەیەك دەتوانی تا 6 كاتژمێر سوودی لێوەربگری. كێشی سپیكەرەكە 57.5 گرامە. دوگمەیەكی هەڵبوون و كوژانەوەی هەیە و لەگەڵ كەلینێكی mini USB . سپیكەرەكە لەئاست كێش و قەوارەكەی دەنگێكی باشی هەیە.
Top