لەحكومەتی ئەلكترۆنیدا ئەوەی بوونی نامێنێت هەڵگرتنی پارەیە، چونكە هەڵگرتنی پارە گرفتی ون بوون و دزینی زۆرە و هەم ئەگەری تێكچوونی پارەكەش هەیە، لەوڵاتانی پێشكەوتوودا كە سیستەمی پارە بۆتە كارت لەم دواییەدا ئامێری جانتای پارەی ئەلكترۆنی كە لەراستیدا ئامێرێكی شێوەی مۆبایلە بەرهەم هاتووە. كۆمپانیای ئەریكسۆن دوو ئامێری جانتای پارەی ئەلكترۆنی بەناوەكانیMerchant Wallet, converged wallet بەرهەم هێناوە. نزیكەی ملیارد ونیو لەخەڵكی جیهان لەسیستەمی ئەكانتی جانتای پارەی ئەلكترۆنی سوود وەردەگرن.