پیانۆیه كی پورتێبل به سه ری په نجه كانته وه

پیانۆیه كی پورتێبل به سه ری په نجه كانته وه
گەر حەز لەمۆسیقا دەكەی و لایەنگرێكی لێدانی ئامێری پیانۆی، لەزۆربەی مۆبایلە هۆشمەندەكان و كۆمپیوتەردا پرۆگرامێكی تایبەت بەلێدانی پیانۆ هەیە كە هیچ جیاوازی نییە لەگەڵ پیانۆیەكی ئاسایی، بەڵام گەر چێژ لەلێدانی مۆسیقی لەسەر مۆبایل یا كۆمپیوتەر ناكەی، ئەو ئامێرەی كە وێنەكەی دەبینن و لەلایەن ژاپۆنەوە بەرهەم هاتووە جێگرەوەیەكی باشە.
پیانۆ پورتێبڵەكە وەك پەنجەوانەیەك لەدەست دەكرێت. و پاشان هەر ئەوەندە بەسە كە پەنجەكانت وەك لێدانی پیانۆ لەسەر شتێك دابنێی و ئیدی لەڕێگای ئەو سپیكەرانەی كە لەسەر پەنجەوانەكە هەن گوێ لەمۆسیقاكە بگری. لەو پیانۆیەدا سێ جۆرە دەنگ هەیە. بۆ سوود لێوەرگرتنیشی پێویستیت بەسێ باتری بچووكە.
Top