به هه ناسه كانت مۆبایله كه ت شه حن بكه وه

به هه ناسه كانت مۆبایله كه ت شه حن بكه وه
دەڵێن ڕۆژێك دادێت مرۆڤ هەناسەكانیشی بەفیڕۆ ناڕوات، ڕەنگە ئەو بۆچوونە لە داهێنانی ئەو ئامێرەدا تەواو جێی خۆی گرتبێ. ئامێری AIRE mask گشت ئەو هەناسانەی هەڵیاندەكێشی دەكات بەوزەی پێویست بۆ مۆبایلەكان، بەڵام ئەمە چۆن ئەنجام دەدرێت؟
لەناو ئەو ماسكەدا تورباینێكی بچووك هەیە كە لەكاتی هەناسەكێشاندا دەست دەكات بەسوڕان، ماسكەكەش بەهۆی وایەرەكەوە بەمۆبایلەكەتەوە پێوەند دراوە و لەڕێگای سوڕانی تورباینەكە وزەی پێویست بۆ شەحنی مۆبایلەكە دەگوازرێتەوە. ئێوە دەتوانن لەو ماسەكە لەهەموو كاتێك سوود وەربگرن، لەكاتی ڕۆیشتن، وەرزش كردن، دانیشتن و تەنانەت نووستنیش! ماسكەكە سووددێكی دیكەشی هەیە ئەویش لەكاتی خوڵباریندا كە لەم هەرێمەدا جارجارە ڕوودەدات بەرگری لەچوونەژوورەوەی تۆز و خۆڵ بۆناو سییەكانت دەكات.
Top