ماوسی كۆمپیوتەر، لەم چەند ساڵەدا گۆڕانكاریی بەسەر تواكان و دیزاینەكەی داهاتووە، نموونەی ئەو ماوسەی كە لێرەدا وێنەكەی دەبینن، كە زیاتر وەك پەنجەوانەیەك دەچێت و لەپەنجە دەكرێت. ماوسی ION Air ماوسێكە دەكرێت چەند مەترێك لەكۆمپیوتەرەكەش دوور بێت، بەڵام كۆنترۆڵی كۆمپیوتەر بكات. بەپێی ئەو دوگمانەی لەپەنجەی دەكەی فەرمانەكان دیاریكراون، هەر پەنجەیەك فەرمانێك جێبەجێ دەكات.