مۆبایلێكی نوكیا كامێــراكه ی 41 میگاپیكسله
لەڕاستیدا مۆبایلەكە بەكوالیتی 41 میگاپیكسل وێنە ناگرێ، بەڵكو به دروستكردنی 7 پیكسلی نزیك لەپیكسلی وێنەكان، كوالیتی وێنەكان بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر دەباتە سەرێ. دیزاینی مۆبایلەكە جێگای سەرنجە، چونكە كەمتر لەیەك سم بارستایەتی. شاشەكەی 4 ئینجە، ڕامەكەی 512 میگابایتە. جگە لەوەش كامێراكەی گرتەی ڤیدیۆیی بەكوالیتی Full HD دەگرێت.
