ڤیدیۆ پرۆژكته رێك تایبه ت به ڕاهێنان
كۆمپانیای ئیپسۆن ڤیدیۆ پرۆژكتەرێكی بچووكی تایبەت بەبواری فێركردن و ڕاهێنانی بەرهەم هێناوە، ڤیدیۆ پرۆژكتەرەكە 2 پێنووسی تایبەتی لەگەڵەدایە كە بەهۆیەوە مامۆستایان و قوتابیان دەتوانن لەسەر شاشەی نیشاندانەكە و لەكاتی نیشاندانەكە مەبەستەكانی خۆیان بنووسن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئاسانكارییەكی زۆر لەنێوان قوتابیان و مامۆستایاندا. هەرچەندە ئەو پێنووسانە لەگەڵ پەردەی نیشاندانەكە لەپێوەندی دا نین، بەڵام بە وردبینییەوە ماددەكانی سەر پەردەكە دەناسن. ڤیدیۆ پرۆژكتەرەكە لەگەڵ كۆمپیوتەریش پێوەند دەدرێ، تەنانەت دەكرێت ئەو ڤیدیۆ پرۆژكتەرە لەگەڵ ئامێرێكی DVD پێوەند بدرێت و شیكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیەكانی پێبكرێت.
