له دوایین راپرسی جیهانی ئایتی سه‌باره‌ت به ته‌كنه‌لۆژیای نوێی دیجیتالی، هێشتاش مۆبایلی ئایفۆن له ریزی یه‌كه‌می مۆبایله‌كاندایه، ئایفۆن هه‌ر به ته‌نیا مۆبایل نییه، كامێرای هۆشمه‌نده، كۆمپیوته‌ره، زۆربه‌ی ئه‌ركه‌كانی جیهانی دیجیتال به موبایلی ئایفۆن ئه‌نجام ده‌درێن، هه‌ربۆیه كۆمپانیاكانی دیكه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئامێری تایبه‌ت به ئایفۆن دروست بكه‌ن، كۆمپانیایه‌ك نوێترین كیبۆردی تایبه‌ت به ئایفۆنی به‌ناوی WOW-keys هێنایه به‌رهه‌م كه مۆبایلی ئایفۆنی له‌سه‌ر داده‌نرێ و ئایفۆن ده‌بێته كۆمپیوته‌رێكی ته‌واو. دیاره كیبۆرده‌كه بۆ كۆمپیوته‌ریش ده‌شێت.