كانون و كامێرایەكی پیشەیی زۆر بچووك

كانون و كامێرایەكی پیشەیی زۆر بچووك
كۆمپانیای كانون كە گەلێك ساڵە لەڕیزی كۆمپانیا بەناوبانگەكانی بەرهەمهێنی مۆبایل دایە، بەم دواییە كامێرایەكی فیلم هەڵگرتنەوەی بۆ كامێراوانی پێشەی بەناوی XA10 بەرهەم هێناوە.
لەگەڵ ئەوەیدا كامێراكە قەوارەكەی ئەوەندە بچووكە كە لەپەنجەدا جێگای دەبێتەوە، بەڵام لێنزی كامێراكە تیرەكەی 30,4 ملمە و توانای زومی ئیپتیكالی 10 بەرامبەرە. هەستەوەری ئەم كامێرایە لەجۆری COMSـە و توانای خەزن كردنی فیلمی بەشێوەی Full HD هەیە.
لەگەڵ ئەوەیدا كامێراكە بەهۆی سیستەمی تیشكی سەرووی سوور توانای وێنەگرتنی لەشوێنی تاریكیشدا هەیە. كامێرای جۆری XA10 توانای فۆكسی ئۆتۆماتیكی و خێرای هەیە و هەروەها لەتەكنۆلۆژیای ناسینی ڕووخساریش سوود وەردەگرێت.
Top