دروستكردنی كتێب و ڕۆژنامە و گۆڤاری دیجیتالی بەجۆرێك كە وەك كتێبی ئاسایی بتوانی لاپەڕەكانی هەڵبدەیەوە ماوەیەكە لەماڵپەڕەكاندا دەبیندرێ.. تەنانەت زۆر گۆڤار و ڕۆژنامە هەوڵیانداوە گۆڤار و ڕۆژنامەكانیان هەروەك لەسەر كاغەز لاپەڕەكانی هەڵدەدەیەوە لەسایتەكەشدا بەم شێوەیە بێت.. دەكرێ بڵێین لەریزی باشترین پرۆگرامەكان كە ئەم ئەركە جێبەجێ دەكەن پرۆگرامی Ncesoft Flip Book Makerـە كە بەهۆیەوە دەكرێت گۆڤارێكی دیجیتالی دروست بكەی كە بتوانی لاپەڕەكانی هەڵبدەیەوە، بەهۆی ئەو گۆڤارەوە دەكرێت، ئەلبومی دیجیتالی، كاتالۆگی كۆمپانیاكان و كارت پۆستالی سەری ساڵ..تاد. دروست بكەی. تەنانەت دەتوانی ئەو بەرهەمەی دروستی دەكەی بیكەی بەسكرین سیڤەر بۆ كۆمپیوتەرەكەت.