یەكەمین مۆبایل كە خاوەنی شاشەی HDیە
هاندە نوێیەكە خاوەنی پرۆسیسەرێكی 1.5 گیگایە، واتە بەقەد خێرایی لاپتۆپێك. جگە لەوەش كامێرایەكی 8 میگاپیكسلی هەیە لەگەڵ فلاشێكی LED و هەروەها كامێرایەكیش بەكوالیتی 1.3 میگاپیكسل لەپێشەوە.
مۆبایلی جۆری LG nitro HD لەگەڵ سیستەمی ئەندرۆید دەگونجێ، هەروەها لەتۆڕی نەوەی چوارەمی ITT دا كار دەكات، مۆبایلەكە خاوەنی 20 گیگابایت هاردی دەرەكی و 4 گیگابایت هاردی ناوخۆیی هەیە، جگە لەوەش كارت میمۆری جۆری SD بەتوانای 16 گیگابایتی دەچێتە سەر.
