كۆمپانیای سۆنی كە یەكێكە لەكۆمپانیا بەناوبانگەكانی بواری تەكنۆلۆژیای نوێ، لەم دواییەدا كامێرایەكی دیجیتالی بەرهەمهێناوە كە لەمسییە و توانای هەڵگرتنەوەی 4 كاتژمێر فیلمی HDی هەیە و ڕاستەوخۆش فیلمەكە بۆ ئینتەرنێت دەگوازێتەوە. ئەو كامێرا لەمسییە كە بەBloggier touch ناسراوە، وێنە و فیلمەكان بۆسەر سایتی یوتیوب و فەیسبووك دەگوازێتەوە. هاردی ناوخۆیی كامێراكە 8 گیگابایتە. كاتێك سەیری فیلمی سەر شاشەی كامێراكە دەكەی، گرنگ نییە كامێراكە ڕووی لەكوێ دابێت، فیلمەكە بۆ ئەو شوێنە دەسوڕێت كە تۆ سەیری دەكەی. بۆ نیشاندانی وێنەكان كامێراكە هەم لەكۆمپیوتەر و هەم لەتەلەڤزیۆن ڕاستەوخۆ پێوەند دەدرێ.