هارددیسكێكی گرنگ لەبواری ئەمنییەتەوە

هارددیسكێكی گرنگ لەبواری ئەمنییەتەوە
لەسەردەمی دیجتالیدا، هیچ شتێك وەك پاراستنی داتا و فایلە شەخسیەكان گرنگ نییە، زۆر ئامێر و شێواز هەن بۆ هەڵگرتن و پاراستنی داتاكان.. یەكێك لەم ئامرازانە كە لەم چەند ساڵەی دواییدا پەرەی سەندووە، هاردددیسكی دەرەكی یا پۆرتێبڵە.. هیچ شتێك بۆ خاوەنی داتاكە لەوە دژوارتر نییە كە داتاكانی بدزرێن، یان لەناو بچن..
ئەگەر داتاكانتان لەهارددیسكێكدا خەزن كرد و دواتر هاردەكە ون بوو، یا دزرا.. چ هەنگاوێك دەگرنە بەر؟
لەم دواییانەدا لەلایەن كۆمپانیای كورونیكس ئامێرێك بەرهەم هاتووە كە بەSecurage ناسراوە، ئامێرەكە چوارچێوەیەكی تایبەتە بەهارددیسك جا هەر هاردێسكێكی پورتێبڵ بێت ئەو ئامێرە كۆدی نهێنی لەسەر هارددیسكەكە دادەنێت. چوارچێوەی هارددیسكەكە خاوەنی شاشەیەكی OLED و كیبۆردێكی لەمسییە، تەنیا ئەو كاتە دەتوانێ دەستت بەزانیاری و داتاكانی ناو هاردەكە ڕابگات كە كۆدێكی 4 هەتا 8 ژمارەیی لێبدەی. تەنانەت ئەگەر بتهەوێ هاردەكە لەچوارچێوەكە دەربێنی و ڕاستەوخۆ بیخەیە سەر كۆمپیوتەر هێشتا ناتوانی دەستت بەزانیارییەكانی ناو هاردیسكەكە ڕابگا. ئەو ئامێرە لەگەڵ گشت هاردیسك و كارت ميمۆری جۆری SSD 2.5 دەگونجێت.
Top