پرۆگرامێكی تایبەت بەدیزاینی لۆگۆ

پرۆگرامێكی تایبەت بەدیزاینی لۆگۆ
لەجیهانی ئەمڕۆدا لۆگۆ و ئارم شوێنێكی گرنگ دەگرن لەپێناسەی هەر شتێكدا، وەك كۆمپانیا، سایت، شوێنی بازرگانی، شوێنی خوێندن و فێركاری..تاد. دیزاینی لۆگۆ پێویستی بەپرۆگرامێكی تایبەت هەیە كە بكرێ بەهۆیەوە دیزاینی لۆگۆكە بكرێت. ڕاستە دیزاینەرەكان دەتوانن لۆگۆیەكی سەرنجڕاكێش بكێشنەوە، بەڵام ئەگەر لەو پرۆگرامانە سوود وەربگرن كە ئەركی لۆگۆ دروست كردنیان هەیە بێگومان پرۆژەكەیان دەوڵەمەندتر دەبێت. پرۆگرامێك كە لەو بوارەدا زۆر بەسوودە پرۆگرامی AAA Logoیە. پرۆگرامێكی زۆر ئاسان كە زیاتر لە8500 لۆگۆی ئامادەكراوی تێدایە. تایبەتمەندییەكانی پرۆگرامەكە بەگشتی ئەمانەن:
- بەئاسانی لەپرۆگرامەكە سوود وەردەگیرێت.
- پێویستی بەهیچ فێركارییەك نییە.
- زیاتر لە8500 لۆگۆی ئامادە.
- توانای خەزن كردن بەسایز و هەر فۆرماتێك.
- ئیمكانی بەكارهێنانی فۆنتی سەرنجڕاكێش و سێ ڕەهەندی لەپەنا وێنەكاندا.
Top