شەحنكردنەوەی پاتری ئامێرە دیجیتالییەكان وەك، مۆبایل، كامێرا لاپتۆپ، ئایپاد...تاد. گرنگترین بەشی ئامێرەكەیە، چونكە ئامێرەكان بەبێ شەحن وەك جەستەیەكی بێ گیان دەچن. گرفتێك كە لەشەحنكردنەوەی ئامێرەكاندا هەیە، كە هەركام بەشەحنكەرەوەی خۆی شەحن دەبێتەوە، هیچ كامیان ناتوانن لەشەحنكەرەوەی هی دیكە سوود وەربگرن. بۆ نموونە هەرگیز ناتوانی بەشەحنی مۆبایل لاپتۆپەكەت شەحن بكەیەوە. ئەی ڕێگەچارە چییە.
كۆمپانیای كولێر مستەر، شەحنكەرەوەی USNA 120W بەرهەم هێناوە كە بۆ شەحنكردنەوەی گشت لاپتۆپێك و هەروەها گشت ئەو ئامێرانەی كە بەUSB شەحن دەبنەوە هەیەتی. لەیەك كاتدا دەتوانێ دە ئامێر پێكەوە شەحن بكاتەوە.