لەكاتژمێرە نوێیەكەی Casioدا كورتە پەیامەكانت ببینە

لەكاتژمێرە نوێیەكەی Casioدا كورتە پەیامەكانت ببینە
بەبێ ڕیكلام كردن بۆ كۆمپانیای كاسیۆ، دەزانین كۆمپانیای ناوبراو یەكێكە لەكۆمپانیا سەركەوتووەكانی بەرهەمهێنی كاتژمێری دەستی، بەپێشكەوتنی تەكنۆلۆژیا، كۆمپانیای ناوبراو هەوڵیداوە ئیمكانیاتی زیاتر بخاتە ناو كاتژمێرەكانیەوە. كاتژمێرە نوێیەكانی كاسیۆ كە بەG- shock ناسراون لەگەڵ مۆبایلە هۆشمەندەكان كە لە بلوتووسی 4 سوود وەردەگرن بەباشی دەگونجێن. بەكارهێنەرانی ئەو جۆرە كاتژمێرانە دەتوانن پێوەندی و كورتە پەیام و ئێملەكانیان لەسەر كاتژمێرەكە بەبێ بوونی مۆبایلەكە ببینن. نوێترین كاتژمێری كاسیۆ كە هەڵگری ئەم خزمەتگوزارییە، كاتژمێری casio GB-6900ـە كە باترییەكەی هەتا دوو ساڵ پێویستی بەگۆڕین نییە.
Top