پرۆگرامێك بۆ رێكخستنی پارتشینەكانی كۆمپیوتەر

پرۆگرامێك بۆ رێكخستنی پارتشینەكانی كۆمپیوتەر
وشەی پارتیشن (Partition) لە زانستی كۆمپیوتەردا بەوە دەگوترێت كە هارددیسكی كۆمپیوتەرەكەت بكەی بەچەند بەشێك و بەش بەشی بكەی. بۆ نموونە (C.D.E). پرۆگرام گەلێكی زۆر هەن كە ئەركیان ئەوەیە كە هاردی كۆمپیوتەر بكەن بەچەند پارچەیەكەوە. بوونی چەند پارچەیی لە كۆمپیوتەردا زۆر گرنگە هەم بۆ رێكخستنی ئەركەكانتان و هەم بۆ ئەوەی لەكاتی تێكچووندا تەنیا یەك پارچە تووشی تێكچوون بێت.
بە زۆری پارچەكردن و دابەشكردنی هاردی كۆمپیوتەر لەسەرەتای دانانی ویندۆزدا دەكرێت، بەڵام پرۆگرامی EaseUS Partition master بەبێ ئەوەی كە كۆمپیوتەر فۆرمات بكەیەوە و ویندۆزی دیكەی دابنێی هاردەكە دەكاتە چەندین پارچە كە خۆت مەبەستت بێت.
ئەو ئەركانەی ئەو پرۆگرامە دەیكات ئەمانەن:
- بردنەسەری قەبارەی پارتیشنی سیستەم.
- گۆڕینی قەبارەی پارتیشنەكانی بە ویستی بەكارهێنەر.
- تێكەڵكردنی پارتشینەكان لەگەڵ یەكتر.
- دابەشكردنی پارتشینێك بە چەندین پارتشینی دیكە.
- سڕینەوەی تەواوی هارددیسك، بەبێ ئەوەی كە زانیاری سڕاوە بگەڕێتەوە.
- كۆپی كردنی هارددیسك.
Top