هەتا دێت تەلەڤزیۆنەكان تەنكتر دەبنەوە
كۆمپانیای LG كە یەكێكە لەداهێنەرانی تەكنۆلۆژیای نوێ بەكردەوە ئەوەی سەلماندووە كاتێك تەلەڤزیۆنی جۆری OLEDی بەرهەم هێنا، بەداهێنانی تەكنۆلۆژیای OLED دەكرێ بڵێین گیانێكی نوێ دەكەوێتە بەر تەلەڤزیۆن و ئیدی تەلەڤزیۆن هەر ئامێرێكی سەیركردن و دەنگ و رەنگ گواستنەوە نابێت، تەلەڤزیۆن خاوەنی ئینتەرنێتی خۆی دەبێت، هۆشمەند دەبێت بەهەموو مانایەكەوه. نوێترین تەلەڤزیۆنی OLED LG كە تەواو سێ رەهەندیشە بارستاییەكەی تەنیا 2.79 ملمە. واتە تەنك وەك پەڕەی كاغەزێك. لەو سیستەمەدا شاشەی تەلەڤزیۆنەكە شەفافە و ئەودیوی تەلەڤزیۆنەكە بەروونی دەبیندرێت.
