ئەم كیبۆردەی پەنجەكانت ئازار نادات

ئەم كیبۆردەی پەنجەكانت ئازار نادات
تەختەی دوگمەكەكان كە بەزمانە زانستییەكەی كیبۆردی پێدەگوترێت، لەسەرەتای داهێنانیەوە تا ئەمڕۆكە گۆڕانكارییەكی زۆری بەسەرداهاتووە، بەڵام هیچ لەم گۆڕانكارییانە نەبوونەتەهۆی ئەوەی كە بەشێوەیەكی گشتی نەبێتە مایەی ئازار بۆ پەنجەكان، بەڵام كیبۆردی جۆری سمارت فیش ئەو كیبۆردەیە كە دەكرێ پێی بڵێین هیچ بەكارهێنەكەی ماندوو ناكات و ئازار بۆ دەست و مەچەكی بەكارهێنەرەكەی ناگەیەنێت.
ئەوانەی كە ئەركیان تایب كردنە، دەزانن ماوەیەكی زۆر تایب كردن دەبێتە هۆی ماندوویەتی دەست و پەنجەكان تەنانەت جار هەبووە بەو هۆیەوە بەكارهێنەری كیبۆرد بۆ لای دكتۆری تایبەت چووە. هەرچەندە هەوڵی زۆریش دراوە بۆ داهێنانی كیبۆردێك كە ئەو گرفتەی نەبێت وەك كیبۆردێك كە بەویستی خۆت دوگمەكانی دابنێی، یان كیبۆردی لەمسی. بەهۆی ئەم كیبۆردەوە دەتوانی پەنجەكانتان لەسەر دۆشەكچەیەكی تایبەت دابنێی كە بەمەبەستی كەمكردنەوەی ئازاری پەنجەكان داندراوە.
Top