هه ڵه یه ك سه باره ت به شه حنكردنه وه ی یه كه مجاری پاتری

هه ڵه یه ك سه باره ت به شه حنكردنه وه ی یه كه مجاری پاتری
هەركاتێك باتری لاپتۆپ، یان مۆبایل، یان تەبلێت، یان كامێرا تێكدەچێت، كاتێك باتری نوێ دەكڕیت، فرۆشیارەكە دەڵێت، دەبێت 4 كاتژمێر یان 8 یان 12 كاتژمێر لەسەر شەحن بێت، ئەگینا باترییەكە تێك دەچێت! ئەوە هەڵەیەكە كە هەتا ئێستاش بەردەوام دەگوترێتەوە. هۆكاری دووپاتكردنەوەی ئەو دەستەواژەیە بۆچی دەگەڕێتەوە، هەموومان دەزانین رۆژ بەرۆژ شتی نوێ لە تەكنۆلۆژیادا بەرهەم دێت، ئێستا باتری نوێ شوێنی باتری كۆنی گرتۆتەوە. لە باترییەكانی پێشوودا كە بە باتری جۆری نیكل كادمیوم دەناسران كەلەسەر باترییەكە ئەم وشەیە نووسراوە “Ni-cd” كە ئێستاكە ئەوجۆرە باترییە نەماوە، لە راستیدا ئەو باترییانە پێویستیان بە 12 كاتژمێر بارگاویكردنەوەی سەرەتایی بوو. ئێستا بۆ 5 ساڵ دەبێت ئەو باترییانە بەرهەم ناهێندرێن و نەماون.
باتری جۆری یون لیتۆم: ئەو جۆرە باترییانە ئێستاكەش بوونیان هەیە كە هێمای “Li-on”نیان لەسەرە، ئەوانیش پێویستیان بە شەحنی 12 كاتژمێری سەرەتایی نییە، بەڵام پێویستە بەر لە تەواو بوونی شەحنی باترییەكە شەحن بكرێنەوە.
باتری جۆری لیتۆم پلیمەر: كە هێمای سەر ئەو باترییانە بەم شێوەیە “Li-on-po” ئەوانە باشترین جۆری باتریین، ئەوانە نەتەنیا پێویستیان بە هیچ شەحنكردنەوەیەكی سەرەتایی نییە بگرە، هیچ سنوورێكیش بۆ كاركردنیان نییە. گرنگترین تایبەتمەندی ئەو باترییانە ئەوەیە كە بە USB شەحن دەبنەوە.
Top