شەڕ و پێشبڕكێی وڵاتان لە دۆزینەوەی ڤاكسینی كۆرۆنادا بەردەوامە، ساڵی پار رووسیا یەكەم وڵات بوو كە دەستپێشخەریی كرد لە دۆزینەوەی ئەم ڤاكسینە، بەڵام هێندە كاریگەر نەبوو تا ببێتە چارەسەر و رێگر لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنادا، دواتر ئەڵمانیا ئەسپی خۆی تاودا، بەڵام ڤاكسینەكەی وەك ماكینەكانی باڤاریا بەهێز نەبوون و هەر زوو سەری نایەوە، ئەمریكاش هاتە مەیدان و دوای چەندین تاقیكردنەوە لە دروستكردنی ڤاكسین، دواجار ڤاكسینی ڤایزەری دروست كرد، لەولاشەوە وڵاتی چینی دایكی كۆرۆنا، ڤاكسینی خۆیان دروست كردووە و بەم دواییە بەسەر جیهانیان دابەشی كرد، لە داهاتوودا رۆڵ و كاریگەریی ڤاكسینەكان دەردەكەوێت لە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆندا، ئاخۆ لە پێشبڕكێی ڤاكسینەكاندا كام وڵات دەبێتە براوەی كاریگەرترین ڤاكسینی ئەو پەتایە دەكات، ئەوەی لەم وێنەیەدا دەردەكەوێت سەرۆكی كۆنگریسی ئەمریكا (نانسی پێلۆسی)یە، كە ڤاكسینە ئەمریكییەكە تاقی دەكاتەوە، وەك بانگەشە و رێكلامێك بۆ سەركەوتن و دۆزینەوەی چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا.