ڤاكسینی كۆرۆنا نابێتە هۆی نەزۆكی

ڤاكسینی كۆرۆنا نابێتە هۆی نەزۆكی
لە كاتێكدا كە هەموو وڵاتانی جیهان هەوڵ دەدەن كە ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هاوڵاتیانیان دابین بكەن بەمەبەستی كۆتایی هێنان بە پەتای كۆرۆنا، گەلێك هەواڵی نادروست بۆ ڤاكسینەكە دروست كراون، بۆنموونە: یەكێك لەم هەواڵە ناڕاستانە ئەوەیە كە گوایە ڤاكسینی كۆرۆنا دەبێتە ئەگەری نەزۆكی، لای خۆیەوە دكتۆر كاترین ئۆبراین Katherine O’Brien بەڕێوەبەری بەشی كوتان و ڤاكسینەكان لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی جەختی كردەوە، كە جگە لەم هەواڵە گەلێك هەواڵی دیكەی ناڕاست و نازانستی سەبارەت بە ڤاكسینی كۆرۆنا بڵاو بوونەتەوە، ئەو دكتۆرە راستییە زانستییەكانی سەبارەت بە ڤاكسینەكە روون كردۆتەوە، ئەوەشی بە توندی رەت كردەوە كە بەكارهێنانی هەر جۆرێكی ڤاكسینی كۆرۆنا، كە لە ئاژانسی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی FDA رێگا بە بەكارهێنانی درابێت، ببێتە هۆی نەزۆكی لە پیاو یان لە ئافرەتدا. زۆربەی ڤاكسینەكان لە پرۆتین، یان بەشێكی بچووكی ڤایرۆس دروست دەكرێن، بەمەبەستی هاندانی كاردانەوەی سیستمی بەرگریی لەش بۆ دروستكردنی دژەتەنەكان Antibodies، تەكنیكی technology mRNA كە بۆ دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا بەكارهاتووە، رێگایەكی نوێیە و بریتییە لە دانی زانیاریی تایبەت بە ڤایرۆسەكە بە لەشی مرۆڤ بەمەبەستی دروستكردنی پرۆتین و هاندانی كاردانەوەی سرووشتیی سستمی بەرگریی لەش، لەجیاتی بەكارهێنانی بەشێكی بچووكی ڤایرۆس، بۆیە هەرگیز نابێتە ئەگەری گرفتی تەندروستی.
Top