سپرایەكی لووت بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا

سپرایەكی لووت بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا
لەوكاتەی كە هەڵمەتی بەكارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا لە چەندین وڵاتی جیهاندا دەستی پێكردووە، زانایانی بەریتانی خەریكن كە جۆرێكی نوێی سپرای لووت بەرهەم بهێنن، كە بۆ ماوەی 48 كاتژمێر رێگا لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگرێت. بە پێی سەرچاوەكان، لە پلانی زاناكان دایە كە ئەم سپرایە لە ماوەی چەند مانگێكدا بكەوێتەوە بازاڕ. لای خۆیەوە ریتچارد مۆوكس Richard Moakes سەرۆكی توێژینەوەكانی تایبەت بەم سپرایە جەختی كردۆتەوە، بەكارهێنانی ئەم سپرایەی لووت هاندەر دەبێت بۆ كردنەوەی قوتابخانەكان و سوككردنی دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی، لە لایەكی دیكەیشەوە، بەكارهێنانی ئەم سپرایەی لووت هەنگاوێكی گرنگە بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی كۆڤید19 بەلای كەم بۆ ماوەی دوو رۆژ پاش بەكارهێنان. پسپۆڕان وا رێنمایی دەكەن كە بەكارهێنانی ئەم سپرایەی لووت رۆژانە چوار جار بەسە بۆ خۆپاراستنی گشتی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەگەرچی دەتوانرێت كە لە كات و شوێنی پێویستدا هەر 20 خولەك جارێك بەكاربهێنرێت، بێ ئەوەی كە هیچ زیانێكی لابەلای هەبێت. ئەم سپرایەی لووت ماددەیەكی دژەڤایرۆس بە ناوی كاراگینان Carageenan لەخۆدرگرێت لەگەڵ ماددەی گیللان Gellanكە بە توندی بە خانەكانی ناوپۆشی لووتەوە دەنووسێت و رۆڵی هەیە بۆ رێگرتن لە چوونە ژوورەوەی ڤایرۆس.
Top