دواین زانیاری لەسەر ڤاکسینی کۆرۆنا

دواین زانیاری لەسەر ڤاکسینی کۆرۆنا
کۆمپانیای بواری دەرمانی ئەمەریکا، مۆدێرنا، یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی کار لەسەر دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکات، لە دواین راگەیەندراوی ئاماژەی بەوەکرد، قۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوەی دروستکردنی ڤاکسینەکە کۆتایی مانگی داهاتوو تەواو دەبێت.

کۆمپانیا دەڵێت، بە بەهای 400 ملیۆن دۆلار، داواکاری کڕینی ڤاکسینەکەیان پێگەیشتووە.

بەڵێنیش دەدات، نرخی ڤاکسینەکە بەجۆرێک بێت کە هاووڵاتیان بتوانن بە ئاسانی بیکڕن.

ستێفان بانسێل، سەرۆکی مۆدێرنا لای خۆیەوە ئاشکرایکردووە، یەک جار بەکارهێنانی ڤاکسینەکە 32 بۆ 37 دۆلار دەکەوێت، بەڵام ئەوان بە کەمتر لەو نرخەش دەیفۆرشن.

کۆرۆنا هێشتا مەترسییە لەسەر ژیانی سەدان هەزار هاووڵاتی لە جیهان، جیهانیش چاوی لە چەند کۆمپانیایەکی دەرمانە تاوەکو هەناسەی ئاسوودەیی دوای کۆرۆنا هەڵبمژێت.



CNN

سەرچاوە: k24
Top