شووتی فشاری خوێن کەم دەکاتەوە

شووتی فشاری خوێن کەم دەکاتەوە
بەم دواییانە توێژەران و پسپۆڕانی زانکۆی فلۆریدا لە وڵاتی ئەمەریکا بەو ئاکامە گەیشتوون، کە خواردنی شووتی بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشیی فشاری خوێنیان هەیە، زۆر باش و بەسوودە.

ئەوان لەمیانەی توێژینەوەکەیاندا ئەڵێن، شووتی هەڵگری جۆرە مادەیەکی بەسوودە بە ناوی (سیترۆلین) و ئەم مادەیە واتە سیترۆلین کاریگەریی باشی هەیە لەسەر ئەو کەسانەی نەخۆشیی فشاریان هەیە و هەمیشە فشاری خوێنیان زۆرە، بۆیە پێشنیار دەکەن رۆژانە سوود لە خواردنی قاشێک شووتی وەربگرن، تا بە شێوەی سروشتی ئەم کێشەیان چارەسەر ببێت.







سەرچاوە: basnews
Top