ئایا دژەتەنەكان پاش چاكبوونەوە لە كۆڤید19 رێگا لە دووبارە تووشبوونەوە دەگرن؟
رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاندووە كە تا ئێستا بەڵگە لەبەردەستدا نییە كە كەسانی چاكبووەوە لە ڤایرۆسیی كۆرۆنا پارێزراو بن و جارێكی تر دوچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبنەوە.
پشكنینی سیرۆلۆژی خوێن بۆ دەستنیشانكردنی دژەتەن Antibody test لە لە هەموو پشكنینێك زیاتر جێگای متمانەیە و پیشانی دەدات كە ئایا كەسەكە هەڵگری ڤایرۆسەكەیە یان نا، هەروەها ئاستی بەرگریی لەش بەرانبەر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا پیشان دەدات.
پاش هەقتەیەك لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەش دژەتەن Antibodies كە ماددەی پرۆتینین بە شێوەی IgM بەرانبەر بە ڤایرۆسەكە پەیدادەكات كە خڕۆكە سپییەكانی خوێن دروستیان دەكەن، ئینجا پاش 14رۆژ یان پاش چاكبوونەوە لە تووشبوون، لەش دژەتەن بە شێوەی IgG بەرانبەر بە ڤایرۆسكە پەیدادەكات، ئەم دژەتەنانە بەرگری بەرانبەر بە ڤایرۆسەكە پەیدادەكەن كە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو دەمێنێتەوە.
ئەگەر پشكنینی خوێن دژەتەن لە جۆری IgM پۆزەتیڤ پیشان بدات، واتە هێشتا ڤایرۆسی كۆرۆنا لە لەشدا ماوە و تووشبوو دەیگوازێتەوە، بەڵام ئەگەر پشكنینی خوێن دژەتەن لە جۆری IgG پۆزەیتڤ پیشان بدات واتە ڤایرۆسەكە لە لەشدا نەماوە، هەروەها ئەگەر پشكنینی خوێن دژەتەن لە هەر 2 جۆری IgM و IgG پۆزەتیڤ پیشان بدات واتە توشبوو لە قۆناغی ناوەڕاستی هەوكردن بە ڤایرۆسیی كۆرۆنا دایە.
