دوای ئەو نەهامەتییەی بەسەر جیهاندا هات، دواجار گەورەترین پارچە ئەڵماس دروست كرا، وەك پێشبڕكێیەك كە هەر كارگەیەك، یان كۆمپانیایەك بتوانێت گەورەترین پارچە ئەڵماس دروست بكات، ناوی دەچێتە كتێبی ژمارە پێوانەیی(گینس)، لەو رووەشەوە زێڕینگرێكی هیندستانی بە ناوی (هاریش بانسال) لە ماوەی كەرەنتینەی كۆرۆندا توانی گەورەترین پارچە ئەڵماس بەیەكەوە بلیكێنێت و خەونەكەی بەدی هات، ئەو زێڕینگرە لە كۆمپانیای (رینانی) لە شاری میرۆتی هیندی كار دەكات، ماوەی چوار مانگ خەریكی دروستكردنی ئەو پارچە ئەڵماسە بوو، كە كێشەكەی (165) گرامە و پێكهاتووە لە (12) هەزار پارچە ئەڵماسی ورد، ئەڵماسەكە بریتییە لە (38.08) قیرات، شێوەی گوڵ بۆ ئەڵماسە گەورەكە چێ كراوە و بەناوی (دی ماریگۆلد) كراوە، كە جوانترین نەخش و نیگاری لەسەر كراوە، وەك خۆی دەڵێ: ماندووبوونێكی زۆری ویست، بەڵام توانیم سوود لە ماوەی كەرەنتینە وەربگرم بۆ ئەوەی ئەو ئەڵماسە گەورەیە دروست بكەم و ئەو نازناوەش بەدەستبهێنم.