شێوەی ئارایشتی قژ، بۆ ئەوەی جوان و رازاوە بێ، پێویستی بە مۆدی جۆراوجۆرە، چونكە هەر شێوەی ئارایشتێك مەبەست و سەرنجڕاكێشی خۆی هەیە، جێگەی جوانی خۆی دەگرێت، دەتوانی ئەو شێوازە بكەیتە یەكێك لەو مۆدە سەرەنجڕاكێشانەی كە خانمان و كچان بە دڵیانە. نەرم و نیانی قژ دەكرێت چەندین ئارایشتی جۆراوجۆری لەسەر چێ بكەین، ئەمەش لە رێگەی هەڵبژاردنی ئەو جۆرە ئارایشتەی كە مەبەستمانە. هەر تەسریحەیەك یان ستایلێكی قژ جێ دەست و پەنجە و كارامەیی ئەو كەسە دەردەخات كە ئامادەی دەكات، هەندێك لە تەسریحەكان بە شێوە و رێگەیەكی سادەوە ئەنجام دەدرێ، كەچی جوانییەكی بێهاوتای هەیە و لەگەڵ هەر رووخسار و جلوبەرگێكدا دەگونجێ. یەكێك لەو تەسریحانەی كە بۆ خانمانمان هەڵبژاردووە، ئەویش ئارایشتی شێوە گوڵە كە لە پشتەوەی سەر دادەنرێت.بە یەكێك لە جوانترین و ناسكترین تەسریحەی قژ دادەنرێت ولە نێو كچان و ئافرەتاندا باوە، دەتوانی ئەو ئارایشتە لە ماوەیەكی كورتدا ئامادە بكەی، بەم رێگەیەی خوارەوە: سەرەتا بەشی دواوەی قژ دەكرێ بە دوو تەلی گەورەوە، لە تەنیشت یەكتر دەبن، دواتر هەر یەكەیان دەچەمێنرێتەوە وەك ئەوەی شێوەی لاتەریب بێ و یان زیاتر لە شێوەی كەوان بێ، بە هەمان شێوە تەلەكەی دیكەش وا دەبێ، دواتر لە بەرامبەردا هەمان شێوە دروست دەكەین و بەمەش هەر دوو تەل دەبن بە چوار شێوەی كەوان و بەرامبەر یەكتر دەبن، بەم جۆرە شێوەی ئارایشتەكە دەبێتە شێوەی گوڵ.