پێش ئەوەی فیلەر بکەیت پێویستە ئەم زانیارییانە بزانیت
October 4, 2020
رەنگا و ڕەنگ
یەکەم: نابێت بە روخسارەوە دەربکەوێت
ئەو فیلەرەی دەیکەیت بۆئەوەیە کە چاڵ یان بۆشاییەک لە روخسار پڕ بکاتەوە، کاتێک ئەنجامیدەدەیت نابێت بە روخسارەوە دیاربێت و زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی بکرێت، بەمشێوەیە سروشتی تر و جوانتر دەبێت.
دوەم: پزیشک بڕیاردەدات چیت پێویستە
نەخۆشێک بۆ نەخۆشێکی دیکە جیاوازە، ئەوەی بۆ کەسێکی دیکە پێویستە مەرج نییە بۆ تۆ پێویست بێت، هەربۆیە دەبێت پزیشک بڕیاربدات روخسارت چی پێویستە نەک خۆت.
سێیەم: پێشتر زانیاری کۆبکەرەوە
پێش ئەوەی فیلەر بکەیت زانیاری تەواوی لەسەر کۆبکەرەوە دەربارەی ئەوەی چی پزیشکێک باشە، دەتوانێت بەباشی بۆتبکات و ئەنجامێکی باشی هەبێت، هەروەها باشترە زانیاری کۆبکەیتەوە لەسەر فیلەر بەتایبەتی لای ئەو کەسانەی پێشتر کردویانە.
چوارەم: جۆرێکی باش هەڵبژێرە
هەڵبژاردنی جۆری فیلەر زۆر گرنگە، بە گشتی فیلەری "هایەلەلۆنیکا ئەسید" جۆرێکی باشە، لە زۆرینەی توێژینەوەکان پەسەندکراوە، لە ماددەی سروشتی دروستکراوە و بۆ ماوەی 12 بۆ 24 مانگ دەمێنێتەوە.
پێنجەم: پێویستە دوای رێنماییەکانی پزیشک بکەویت
دوای ئەوەی فیلەرت کرد دەبێت بە باشی ئەو رێنماییانە جێبەجێ بکەیت کە پزیشکەکەت پێتدەڵێت، زو زو سەردانی بکە.
شەشەم: کاریگەرییە لاوەکییەکانی بزانە
دوای فیلەرەکە رەنگە دەوروبەری چاو و لێو شین هەڵبگەڕێت یان خوێنی تێبزایەت، بۆ ماوەی چەند رۆژێک دەمێنێتەوە یان هەندێکجار بۆ دو هەفتە، دوربکەوەرەوە لە کحول، ئەسپرین و ئۆمێگا-3 بۆ دو رۆژ، هەروەها دوربکەوەرەوە لە وەرزش و راهێنانی قورس بۆ ماوەی 48 کاتژمێر.
سەرچاوە: خەندان
