تا ئێستا بە (8)مین سەیر و سەمەرەكانی جیهانیان داناوە، كە لە پێشوودا (7) سەیرو سەمەرەی جیهان هەن و ئەو دەریاچە رەنگ پەمەییش یەكێك دەبێت لە سەیر و سەمەرەكانی دونیا، ئەو دەریاچە دەكەوێتە كەنداوی باكوور لە وڵاتی نیوزیلەندا، ناوی ئەو دەریاچەیە (رۆتۆماهانا)یە، كە رەنگی تێكەڵی نێوان پەمەیی و سپییە، دەگوترێت لە ساڵی (1886) بەهۆی تەقینەوەی گڕكانێكی چیای (تاراوێرا)ەوە رەنگی ئەو دەریاچەیە گۆڕاوە، تا ئێستاش پاشماوەی ئەو گڕكانە لە دەریاچەكە دەكات و بەمەش تێكەڵی نێوان پێكهاتەكانی گڕكان و ئاوی دەریاچەكە ئەو رەنگەی لێی دەردەچێت، جگە لە گڕكانی سەر چیایەكە، هەروەها گڕكانێكی نێو دەریاچەكەش هەیە لە بەرزی (10 بۆ 15) مەتر پاشماوەكانی دەخاتە نێو دەریاچەكەوە.