بیرۆکەی کارکردن بەکاتی ھاوینە و زستانه
September 25, 2020
رەنگا و ڕەنگ
بیرۆکەی کارکردن بەکاتی ھاوینە یەکێک بوو لەو بابەتە زانستیانەی سەرنجی ڕاکێشابوو وتوانی وەکو پێشنیارێک پێشکەش بە حکومەتی عێراقی ئەوکات بکات ولە ساڵی ١٩٨١ کار بە کاتی ھاوینە کرا تا ساڵی ٢٠٠٨ بە بڕیاری حکومەتی عێڕاقی ھەڵوەشاوە بێ ئەوەی ئاماژە بە ھۆکاری ھەڵوەشادنەوەکە بکرێت .
کارکردن بەکاتی ھاوینە واتا لەسەرەتای وەرزی درێژبوونەوەی کاتژمێرەکانی ڕۆژ بەرامبەر بەشەو کاتژمێرێک لەڕۆژەکە دێتە پێش وبەپێ وەڕزی ووڵاتان دەگۆڕێت ھەندێکیان لەسەرەتای مانگی نیسان دەبیت وەک ( عێراق پێشتر ) وتا چەند مانگێک بەردەوام دەبیت تا کۆتایی وەرزی پاییز دووبارە کاتژمێرەکە وەک خۆی دەگەڕێتەوە کە پێ دەڵێن کاتی زستانە.
بنجامین فڕانکلین كه لە پاریس دەگەڕێتەوە کە لە ساڵی ١٧٨٤ کە ئەو بیرۆکەی داھێنا بەڵام کاری پێ نەکرا ولە ساڵی ١٩٠٩ بوو بە پڕۆژە یاسایەک لە پەرلەمانی بەریتانیا بەڵام دواتر ڕەتکرایەوە ودواجار لە ساڵی ١٩٧٢ بۆ یەکەم جار لە بەریتانێا کاری پێ کرا .
ئەڵمانیا یەکەم ووڵاتی جیھان بوو کاری بەو سیستەمی کرد و لەساڵی ٢٠١٩ یەکێتی ئەوروپا بەبڕیارێک ئەندامەکانی ئازاد کرد بۆ کارکردن بەم سیستەمە بۆ ساڵی ٢٠٢١..
