پێکهاتەیەک بۆ بەهێزکردنی قژی لول

پێکهاتەیەک بۆ بەهێزکردنی قژی لول
بەشێکی زۆری خانمانی قژ لول روبەڕوی گرفتی بژی، روتانەوە و نەوەستاندنی قژییان دەبنەوە، پێویستە خاوەن ئەم جۆرە قژانە خزمەتی زیاتری قژیان بکەن، پاشان هەوڵبدەن بە پێکهاتەی سروشتی پارێزگاری لێبکەن.

ماڵپەڕی emarat پێکهاتەیەکی بڵاوکردوەتەوە بۆ بەهێزکردن، نەرمکردنەوە وچارەسەری هەڵوەرینی قژی لول.

پێکهاتەکان:
2 کەوچک ماست
2 کەوچک مایۆنیز
یەک کەوچک هەنگوین
یەک هێلکە

شێوازی ئامادەکردنی:
- ماست و مایۆنیزەکە تێکەڵ بکە، پاشان هەنگوین و هێلکەکە تێبکە.
- بیدە لە قژت، بەڵام پێویستە قژت خاوێن بێت، مەساجی پێبکە، بۆ دو کاتژمێر جێیبهێڵە و بە خاولییەک دایپۆشە.
- دواتر بە شامپۆ بیشۆ و نەرمکەرەوەی قژ بەکاربهێنە.
- هەفتەی دو جار دوبارەی بکەرەوە.


سەرچاوە: خەندان
Top