کەش و هەوا
September 22, 2020
رەنگا و ڕەنگ
گریتا لەساڵی ٢٠٠٣ لەدایک وباوکێکی سویدیەوە لەدایکبووە ، ولە ساڵی ٢٠١٨ کەتەمەنی ١٦ ساڵ بوو یەکەم بایکۆتکردنی پۆلەکانی خوێندن لەبەردەم پەرلەمانی سویدی ڕاگەیاند . ودواتر بایکۆتەکە ھەموو قوتابخانەکانی ووڵات گرتەوە ، دواتر لەگەڵ ھاوڕێکانی توانی چالاکیەکی فراوانتر ڕێکبخات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەش وھەوا لەژێر ناونیشانی (ڕۆژی ھەینی لەپێناو ئایندە ) ، وپاشان لەساڵی ٢٠١٨ ووتەیەکی پێشکەش کرد لەکۆنگرەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ گۆڕانی کەش وھەوا ، ئەمەش بووە ھۆی بڵاوبوونەوەی بایکۆتکردنی قوتابیەکان لە چەندین ووڵاتی جیھان ، ولەساڵی ٢٠١٩ زیاتر لە یەک ملیۆن قوتابی ناڕەزاییان دەڕبڕی لەسەر ئاستی جیھان ، سەڕەڕای ئەوەی دکتۆرەکان لەساڵی ٢٠١٨ باری تەندروستی تۆنبرگ بە حاڵەتی ئیسپرجر دیاریکرا کە حاڵەتێکە وەکو حاڵەتی ئۆتیزم دەناسرێت بەڵام ئەو بەھێزێکی تایبەتی دەزانی کەزیاتر ھانی دەدات ، وبەو ھۆیەوە لە ٢٠ ئۆگۆستی ٢٠١٨ بایکۆتی پۆڵی خوێندنی کرد تا ٩ سیپتەمبەری ھەمان ساڵ ودەستپێکردنی ھەڵبژاردنەگشتیەکان لە کەش وھەوایەکی گەرم کەبوە ھۆی سووتانی دارستانەکانی سوید ، ولە ٢٣-١-٢٠١٩ بە ڕێگای شەمەندەفەر گەیشتە شاری داڤۆسی سویسری لەماوەی ٣٢ کاتژمێر ، ولە مانگی ٤ ساڵی ٢٠١٩ بەشداری خۆپیشاندانی ( ڕاپەڕین لەپێناوی کەش ھەوا ) کرد لەبەردەم پەرلەمانی ئەۆڕوپا لە برۆکسل ، ولەڕۆژی جیھانی ئافرەتان بە ئافرەتی ساڵی ٢٠١٩ دیاریکرا لە سوید ، بەم شێوەیە گریتا بوە بەرگریکاڕێکی جیھانی ناسراوە دژ بە گۆڕانی کەش وھەوا.
