سودەکانی ماسکی تەماتە و شێوازی بەکارهێنانی

سودەکانی ماسکی تەماتە و شێوازی بەکارهێنانی
تەماتە یەکێکە لەو خۆراکە بەسودانەی کە لە ژیانی رۆژانەدا و بە شێوەی جۆراوجۆر مرۆڤ سودیان لێ دەبینێت، ئەویش بەهۆی ئەو پرۆتین و ڤیتامینانەی کە لە خۆراکەکەدا بوونیان هەیە.

گرنگترین سودەکانی بۆ پێست، دەبێتە هۆی سپیکردنەوەی روخسار چونکە بڕێکی زۆر لە ڤیتامین و پرۆتین و دژە ئۆکسیدی تێدایە، دەبێتە هۆی لابردنی زیپکەی روخسار، بە خواردنی روخسار گەنجتر دەردەکەوێت و دەبێتە هۆی نوێکردنەوەی خانەکانی روخسار، پێست دەپارێزێت لە تیشکەکانی سەروبنەوشەیی کەدەبنە هۆی زیان گەیاندن بە پێست و چرچی روخسار، دەتوانیت بەچەند شێوەیەکی جیاواز بەکاریبهێنیت.

یەکەم: ماسکی تەماتە و هەنگوین
یارمەتی سپیکردنەوە و پاککردنەوەی خانەکانی پێست دەدات
نیو تەماتە و یەک کەوچک هەنگوین تێکەڵ بکە تا وەکو گیراوەیەکی لێدێت، پاشان بیدە لە روخسارت بۆماوەی 15 خولەک، پاشان بیشۆ.

دوەم: ماسکی تەماتە و خەیار و شۆفان
یارمەتی لابردی زیپکە دەدات و کونیلەکان بچوک دەکاتەوە.
یەک کەوچک ئاوی خەیار، لەگەڵ یەک کەوچک ئاوی تەماتە و کەوچکێک شۆفان تێکەڵ بکە بەخەڵاتە، دواتر بیدە لە پێستت و مەساجی پێبکە بۆماوەی 10 خولەک، دواتر بیشۆ.

سێیەم: لیمۆ و تەماتە
یەک کەوچک ئاوی لیمۆ لەگەڵ نیو تەماتە تێکةڵبکە و بیدە لە پێستت، بۆماوەی 20 خولەک دواتر بەئاوی سارد بیشۆ.


سەرچاوە:خەندان
Top