چەند رێگەیەک بۆ خاوێنکردنەوەی ماڵەکەت کە پارە و کاتیشت بۆ دەگەڕێنێتەوە

چەند رێگەیەک بۆ خاوێنکردنەوەی ماڵەکەت کە پارە و کاتیشت بۆ دەگەڕێنێتەوە
لەکات خاوێنکردنەوەی ماڵ مەرج نییە پارەیەکی زۆر خەرج بکەیت بە کڕینی کەلوپەل و پێداویستی، دەتوانیت بە پێداویستییەکانی ناو ماڵەکەت زۆرێک کەلوپەلەکانی ماڵەکەت خاوێن بکەیتەوە.

یەکەم: سۆدە و سرکە یارمەتی گیرانی ئاوی دەستشۆر و توالێت دەدەن.

دوەم: کاتێک منداڵەکەت لە دیوار دەنوسێت، ئامێری قژ وشککردنەوە بەکاربهێنە، دواتر بە خاولی بیسڕەوە.

سێیەم: بۆ خاوێنکردنەوەی سینک زەیتی منداڵ بەکاربهێنە.

چوارەم: بۆئەوەی بۆنی توالێتەکەت خۆشبکەیت کەمێک بۆنخۆشکەری جل بکەرە تانکی ئاوەکەیەوە.

پێنجەم: سۆدەی نان تێکه‌ڵی ئاو و شامپۆی قاپ شتن بکە بۆئەوەی ئەو خۆراکانە بە قاپەکەوە لێبکەیتەوە کە وشکبونەتەوە.

شەشەم: بەلوعەی ئاوەکەت بە پارچەیەک لیمۆ خاوێنبکەرەوە، یارمەتی لابردنی کلس دەدات.

حەوتەم: بە سرکە ژەنگی ماڵەکەت لێبکەرەوە.

>
سەرچاوە : خەندان
Top