ماسکی قاوە بۆ پێستی چەور

ماسکی قاوە بۆ پێستی چەور
ئەو کەسانەی پێستیان چەورە هەندێک کات روبەڕوی چەند گرفتێک دەبنەوە، زۆرجار پێستی چەور دەبێتە هۆی دروستبونی زیپکەی روخسار و پەڵەی روخسار، کە دەتوانن بە ماسکی سروشتی چارەسەری ئەم گرفتەیان بکەن.

ماسکی قاوە یارمەتی خاوێنبونەوەی پێستی چەور دەدات، پێستێکی نوێ و رونت پێدەبەخشێت، هەروەها پێست نەرم دەکات، دەتوانیت سود لەم دو پێکهاتەیە وەربگریت.

پێکهاتەی یەکەم:
- نیو کوپ قاوە و نیو کوپ پاودەری شیر.
- پێکهاتەکان تێکەڵبکە و بیدە لە پێستت بۆ ماوەی 30 خولەک.
- دواتر روخسارت بە ئاوی سارد بشۆ، هەفتەی دوجار دوبارەی بکەرەوە.

پێکهاتەی دوەم:
- قاوەی پاودەر لەگەڵ هەنگوین و ماست بە سێ بڕی یەکسان تێکەڵ بکە.
- ماسکەکە بدە لە روخسارت، بەڵام پێویستە پێستت خاوێن بێت.
- -بۆ ماوەی 20 خولەک جێی بهێڵە.
- دواتر بە ئاوی شلەتێن لێیبکەرەوە، 2-3 خولەک لە کاتی لێکردنەوە مەساجی پێستتی پێبکە.



سه رچاوه : خەندان
Top