گونجاوترین ستایلەکان بۆ ئەو خانمانەی شێوەی جەستەیان کاتژمێری لمییە

گونجاوترین ستایلەکان بۆ ئەو خانمانەی شێوەی جەستەیان کاتژمێری لمییە
جەستەی شێوە کاتژمێری لمی، ئەو شێوە جەستەیە دەگرێتەوە کە بەشی خوارەوە و سەرەوەی جەستەیان هاوسەنگە و کەمەریان باریکترە، ئەو کەسانەی ئەم شێوە جەستەیەیان هەیە بە گشتی زۆرنەی ستایلەکان لەگەڵ شێوەی جەستەیان دەگونجێت، دەتوانن ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی گونجاوترین ستایل هەڵبژێرن.

یەکەم: باشترە پشتێن ببەستن بۆ ئەوەی کەمەریان دەربکەوێت و جوانی جەستەیان دەربخات.

دوەم: پانتۆڵ یان تەنورەی کەمەر بەرز گونجاوترینە بۆ ئەم شێوە جەستەیە.

سێیەم: جلی گەورەتر لە قەبارەی خۆی بۆ ئەم کەسانە گونجاو نییە، باشترە قەبارەی خۆیان هەڵبژێرن.

چوارەم: جلی یەخە حەوتی یان یەخە بەلەمی گونجاوە، دوربکەوە لە جلی زۆر یەخە کراوە، هەروەها جلی زۆر یەخەی داخراو مەپۆشە.

پێنجەم: ئەو جلای پەڕپەڕەن و قەرەباڵخن گونجاونین بۆ ئەم کەسانە.

شەشەم: زیاتر بایەخ بە پانتۆڵی شانتۆڵی یان بۆیفرێندی بدە.

حەوتەم: ئەو جلانەی یەخە زەڕبین لەم کەسانە دەوەشێتەوە.

هەشتەم: لەکاتی کردنی چاکەتی درێژ یان زەینکۆت باشترە پشتێن ببەستیت.

نۆیەم: ئەو عەزییانەی کەمەر دەردەخەن زیاتر جوانی جەستەی ئەم کەسانە دەردەخات.


سه رچاوه : Xandan
Top