بیركردنەوە و ئارامی روخسار و جەستەت جوانتر دەكەن

بیركردنەوە و ئارامی روخسار و جەستەت جوانتر دەكەن
جگە لە جوانكاری و ماكیاژ، هەروەها باری دەروونی كاریگەری لەسەر جوانی روخسار و جەستە هەیە، تەنانەت ئەگەر ماكیاژی ناوازە و جلوبەرگی شیاویش لەبەر بكەیت، بەڵام لایەنی دەروونیت ساغ نەبێت، روخسارێكی ماندوو و هیلاكت دەبێت، بەمەش جوانیت دەشێوێت، وەك خانمێكیش كاتێك كێشەیەكت دەبێ، یان لە كاتی گرفتدا پێویستە ئارام بیت و بیركردنەوەت ژیرانە بێت، چونكە پێستی خانمان هەستیارە و بە تێكچوونی باری دەروونی كاریگەریی خراپی لەسەر پێست و جەستەیان دەبێت، بە تایبەت پێستی روخسار كە سەرچاوەی جوانییە، هەروەها جەستەش ناڕێك دەبێت، لەلایەكی دیكەوە روخسار ماندوو دەردەكەوێت و لە پێكەنین و زەردەخەنەوە بە دوور دەبێت، لە كاتی بوونی هەر كێشە و گرفتێكدا، هەوڵبدە ئارام بگریت، چونكە دوای ماوەیەك هەرچی كێشە و گرفت هەیە تەواو دەبن و بەسەر كێشەكاندا زاڵ بیت، ئارام بگرە و خۆت لە كەشی گرژیی دەروونی بەدوور بگرە.
Top